نزار سه‌لامی، ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری كورد، توشی په‌تای كۆرۆنا بووه و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
نزار، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌مباره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کە ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه توشی په‌تای كۆرۆنا بووە.
سه‌لامی، داوای له خه‌ڵك كرد خۆیان بپارێزن و ده‌ڵێت: "پێویسته ئاگاداری خۆمان بین، منیش نازانم چۆن و له چیه‌وه توشی بوومه، هیوادارم به دووربن له‌و په‌تایه".
نزار سه‌لامی، به كاره‌كته‌ری مه‌م له زنجیره درامای مه‌می ئالان ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد، به‌شدار له چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزۆنیدا كردووه، چه‌ند ساڵێكه به‌رنامه‌ی چه‌رخی به‌خت پێشكه‌ش ده‌كات.