ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه به‌شێوه‌ى دوێته، بڵاو ده‌كاته‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 5/8/2020، ئاریاس جه‌وان كورته ڤیدیۆیه‌كى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌شدا نووسیویه‌تى: "ھیچ كاتێك نامەوێت و نەمویستووە لە میوزیك، یان بەرھەمەكانم سنوورێكی دیاریكراو ھەبێت.، من گشت ڕەنگەكانی یٔەم دنیایەم خۆش دەوێت، چونكە ھەموو ڕەنگەكان جوانن، لە داھاتوویه‌كی نزیكدا چاوەڕێی (مەڕۆ لە لام) بن".
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا ئاماژه‌ى پێ دراوه، ئاریاس جه‌وان گۆرانییه‌كه به‌شێوه‌ى دوێت له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژ سه‌یران بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاریاس جه‌وان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.