كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە نزیکەی چوار هەزار و 80 کەس

بەپێی دوایین ئامارێک کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێ ئێوارەی بەیرووتەوە هەتا ئێستا 78 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر چوار هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئەم زانیارییانە لەلایەن وەزیری تەندروستیی لوبنانەوە پشتڕاست کراونەتەوە و باس لەوە دەکرێت هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان بێسەروشوێنن و خەڵک بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری خۆیان سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکان دەکەن.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2020.8.4 تەقینەوەیەكی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، ئاست و مەزنیی ئەو تەقینەوەیە بە ڕادەیەک بووە، هەموو وڵاتان و بەتایبەت شارەزایان و ناوەندەکانی بواری سەربازی و شرۆڤەکارانی سیاسیی تووشی شۆک و حەپەسان کردووە.

بەهۆی تەقینەوە گەورەكەوە، بێسەروبەری و پشێوی باڵی بەسەر بەیروتدا کێشاوە، ئەم تەقینەوەیە دوو ڕۆژ بەرلە راگەیاندنی بڕیاری دادگا دێت لە كەیسی كوشتنی رەفیق حەریری سەرۆكوەزیرانی پێشووتری لوبنان كەلە ساڵی 2005دا لە ڕێگەی تەقینەوەیەكەوە كرابووە ئامانج.

لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە میشل عەون، سەرکۆماری لوبنان ئاشکرای کردووە کە دوو هەزار و 750 تۆن مادەی (نیترات ئامۆنیۆم) کە بۆ بەرهەمهێنانی کوودی کیمیایی (پەیین) و بۆمبەکاندا بەکار دەهێدنرێن، بۆ ماوەی شەش ساڵ لە بەندەری بەیرووت بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی ستاندارد هەڵگیراون و هۆکاری تەقینەوەکەش هەر ئەوە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو مادەیە (نیترات ئامۆنیۆم) لەناو کەشتییەک کەلە ساڵی 2013ەوە لە بەندەری بەیرووت بەتاڵ کراون، لەناو کۆگایەک هەڵگیراوە.

نیترات ئامۆنیۆم، مادەیەکی کیمیایی کە بۆ زۆر بەرهەمهێنانی زۆر شت بەکار دێت، وەک کوودی کشتوکاڵی، هەروەها مادەی تەقینەوە، ئەو مادە کیمیاییە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئاگر، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوو دەدات کە بەهۆیەوە ئەو تەقینەوەوە دەکرێ غازی ژاراوی و ئۆکسیدی (زات) و غازی (ئامۆنیاک) دروست بکەن کە مەترسیدارن.