كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە


ئەمشەوی سێشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی سەبارەت بە نۆڕینگە پزیشكییەكان بڵاوكردەوە.


لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستیی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە کردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:


یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییه‌کان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێ بێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوو مەتر کەمتر بێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.