(پرۆتۆكۆڵی كۆچ) كلیپێكی شیعریی هه‌لبه‌ستوان (عیسا بۆتانی)یه، له‌لایه‌ن (شانۆ پرۆدێكشن) كه چه‌ند گه‌نجێكی به‌هره‌داری شارۆچكەی خه‌بات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌رهه‌م هاتووه.
كلیپی پرۆتۆكۆڵی كۆچ به شێوازێكی شانۆئامێز له‌لایه‌ن (عه‌لی حوسێن) كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و (عیسا بۆتانی) سیناریۆی كلیپه‌كەی داناوه. له‌باره‌ی ناوەڕۆكی كلیپه شیعرییه‌كەش، رێبوار سالم بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”نواندن له‌م كلیپه و له‌سه‌ر سته‌یجی شانۆ جیاوازییه‌كی ئه‌تۆی بۆ من نه‌بوو، ئه‌وه‌ی جیاواز بوو شێوازی به‌رهه‌مهێنانی كلیپه‌كه بوو كه نمایشی شانۆ ئاوێته‌ی ده‌قێكی شیعری ببێت، بتوانین له‌ڕێگه‌ی نواندنه‌كه‌مان وێنه و هه‌ستێكی ته‌واوكه‌ر بده‌ینه بینه‌ر، وه‌كو چۆن بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعر خۆی له فۆرم و وێنه‌ی شیعری و به‌خشینی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی جوانه به وه‌رگر، ئێمه‌ش له‌میانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵماندا له ڕێگای نمایش و ته‌كنیكی شانۆئامێزه‌وه ده‌قه‌كه بكه‌ینه تابلۆیه‌ك و بیخه‌ینه به‌ر چاوی بینه‌ر“.
لە لایەن خۆیەوە عیسا بۆتانی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند كە له ڕووی كاری هونه‌ری و ته‌كنیكییەوە، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كلیپه چه‌ند گه‌نجێكی شارۆچكهكە رۆڵیان تێدا گێڕاوە، له نێویاندا شانۆكار (رێبوار سالم) وه‌كو كاره‌كته‌رێك كاری نواندی كردووه و هه‌روه‌ها (ره‌عه‌دی حاجی سه‌عید) به وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌نگ بەشدار بووە، ڕووناكیش له‌لایه‌ن (هاوار فه‌ریقی و عه‌لی حوسێن و ئیسماعیل گۆران) كاری بۆ كراوە.
بۆتانی باسی لەوە كرد ”به‌و توانا و ئه‌زموونه‌ی گه‌نجانی شانۆپرۆدێكشن هه‌یانه، توانیومانه كارێكی گه‌وره بكه‌ین، ئه‌م كاره ده‌بێته بناغه‌یه‌ك شاعیرانی دیكه‌ش له به‌رهه‌مهێنانی كلیپه شیعرییه‌كانیاندا فراوانتر دەتوانن شانۆ و نواندن و شیعر ئاوێزانی یه‌كتری بكەن“. سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كرد كه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا رۆڵیان هه‌بوو.