ئاژانسی"ئاسۆشیەیتێتد پرێس"، بڵاوی کردووەتەوە بینینی 3 پیتی هه‌ڵكه‌نراو له دوورگه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست، له ئۆقیانووسی ئارام، ژیانی 3 ده‌ریاوانی رزگار کردووە.
ئاژانسی (سكای‌نیوز) بە پشتبەستن بە زانیاریی ئاسۆشیەیتێتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی، سێ ده‌ریاوانی میكڕۆنیسیین، له دوورگه‌ی بیكیلوتی بچووك ده‌دۆزێته‌وه.
تیمه فریاگوزارییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه سێ دهریاوانهكهیان به زیندوویی دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌ر سێكیشیان ته‌ندروستیان باش بووه.
جێی باسه دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یان، كه حه‌وت مه‌تر درێژه، سووته‌مه‌نی ته‌واو ده‌بێت، له رێگا دا لا ده‌دات و خۆی له دوورگه‌یه‌كی بچو‌وكدا ده‌بینێتەوە و ماوه‌ی سێ رۆژان، سێ دهریاوانهکە بێسه‌روشوێن ده‌بن.
بۆ راكێشانی سه‌رنجی دەوروبەر، دهریاوانێكیان ناچار ده‌بێت هه‌ر سێ پیتی" sos" به خهتێكیی جوان و گه‌وره له‌سه‌ر لمی كه‌ناراوه‌ی دوورگه بچووكه‌كه هه‌ڵبكه‌نێت. بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و له كاتی تێپه‌ڕبوونی كۆپتهرێک به "كانبیرا" چاویان به سێ پیته‌كه ده‌كه‌وێت و له دوورگه‌كه ده‌نیشته‌وه و رزگاریان ده‌كات.
كاپتن تیری مۆریسۆن، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی له كانبیرا، ده‌ڵێت: "من شانازی به تیمه‌كه‌م ده‌كه‌م، كه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه دهریاوانهكانیان رزگار كردووه و هه‌رده‌م ده‌بێت رۆڵمان هه‌بێت له سه‌لامه‌تیی ژیان له ده‌ریادا، جا له هه‌ر جێیه‌كی جیهان بین".