هەولێر.. نەخۆشخانەی ئێمرجنسی دەبێتە جێگرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. نەخۆشخانەی ئێمرجنسی دەبێتە جێگرەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا

لەمەودوا بریندارانی ڕووداوەکان و حاڵەتە لە ناکاوەکان لەوێ پێشوازییان لێدەکرێ


پاش ئەوەی ئەمڕۆ بە بڕیارێک نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ به‌ركه‌وتووانى كۆرونا ته‌رخان كرا،نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجنسى له‌ شارى هه‌ولێر وەک جێگرەوەی نەخۆشخانەکە تەرخان کرا.

دكتۆر بژار موسا، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوا ته‌رخان كرا بۆ پێشوازى له‌ تووشبوانى كۆرۆنا كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و چیدیکە ناتواندرێ حاڵەتە لە ناکاوەکان و برینداری ڕووداوەکان وەرگرێ".

گوتیشی: "هاووڵاتیانى شارى هه‌ولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتی هەر ڕووداوێک و حاڵەتی لەناکاو لە بری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا سەردانی نەخۆشخانەی ئێمرجنسیی هەولێر بۆ چارەسەرکردن و لەمەودوا ئەو نەخۆشخانەیە بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان تەرخان دەکرێ".

نەخۆشخانەی ئێمرجنسیی هەولێر دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاریی و سەر شەقامی ٦٠مەتری.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، 160 قه‌ره‌وێڵه‌یه و تاکو ئێستا تایبەت بوو بە پێشوازیکردن لە حاڵەتە لە ناکاو و ڕووداوەکان، بەڵام بە هۆی پڕبوونی نەخۆشخانەی ئیماراتی و ڕزگاریی لە هەولێر لە تووشبووانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە بڕیاری تەرخانکردنی نەخۆشخانەکە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا.