موزایەدەچییەکان لە فرسەتدا دەگەڕێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

موزایەدەچییەکان لە فرسەتدا دەگەڕێن

 

لەگەڵ ھاتنی پەتای کۆڕۆنا (كۆڤید نۆزدە) کە سەرتاپای جیھانی گرتەوە ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبوو لە بڵاو بونەوەی ئەو پەتایە.

ھەر لەسەرەتاوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خودی بەڕێز کاک مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و تیمە بەڕێزەکەی، بەوپەڕی ھەستکردن بە خەتەرناکی و بەرپرسیارێتییەوە ھاتنە سەرخەت، ھەرچی لە توانایاندابوو ئەنجامیان دا و دڵنیاشم لە داھاتووشدا بۆ چارەسەر و ڕێگریکردن لە و پەتایە و سەلامەتیی ھاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان درێغی ناکەن.

ئەوانەی لێرە و لەوێ موزایەدە بەسەر کار و بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان و ئێمەماناندا دەفرۆشنەوە بە ھێنانی چەند بتڵە ئۆکسجینێک و خۆدەرخستنیان لە راگەیاندنەکان و لەبەر دەرگای نەخۆشخانەکان و گەورەکردنی ئەو جۆرە بابەتانە، دەیانەوێت ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە کە دەیانگوت حکوومەت ڕاست ناکات کۆرۆنا درۆیە، حکوومەت ڕاست ناکات دەیەوێت مووچە دابەشکردن لەبیر خەڵک بباتەوە حکوومەت کەرنتینی ڕادەگەیاند ئەدی ھەر ئێوە نەبوون خۆتان و مەکینە ئیعلامییەکانتان بەگڕ دەخست و خەڵکتان ھاندەدا کە کەرەنتین درۆیە، بۆیە بەردەوام لە ھەل دەگەڕێن بۆ نانەوەی پشیۆی ئێمەمانان و میللەتیش باش دەتانناسن، بەو جۆرە مزایەدانە بەرنامەکانتان ڕاستەڕێ نابی و ئەوراقتان لای ھەموان کەشفە.