نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاواى هه‌ولێر بۆ تووشبوانى كۆرونا ته‌رخان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاواى هه‌ولێر بۆ تووشبوانى كۆرونا ته‌رخان كرا

 

به‌هۆى هه‌ڵكشانى ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرونا له‌ هه‌ولێر، نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریى ڕۆژئاوا له‌ شارى هه‌ولێر و به‌شى بووژانه‌وه‌ى دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریى هه‌ولێر بۆ تووشبوانى كۆرونا ته‌رخان ده‌كرێن.

دكتۆر بژار مووسا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ژماره‌ى تووشبوانى كۆرونا له‌ هه‌ولێر، نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاوا له‌ بۆ تووشبوانى كۆرونا ته‌رخان كراوه‌، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش‌ نزیكه‌ى 160 قه‌ره‌وێڵه‌یه".

گوتیشى: "به‌شى بووژانه‌وه‌ى دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریی هه‌ولێر له‌ ئاماده‌كردندایه بۆ وه‌رگرتنى تووشبوانى كۆرۆنا، چونكه‌ ئێستا بارودۆخى نه‌خۆشه‌كان پێویستیان به‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه".