كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەنجێک بەبیانووی ئەنجامدانی خۆپیشاندان ئەشکەنجە دەدەن

 

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانى گەنجێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەبیانووی خۆپیشاندانەوە مێرمنداڵێکیان گرتووە، کە ئەشکەنجەی دەدەن و رووتیان کردووەتەوە و پرسیاری نەشیاوی لەسەر ئەندامانی خێزانەکەی لێدەکەن.

هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکەی عێراق ئەو مێردمنداڵە بەبیانووی ئەنجامدانی خۆپیشاندان تۆمەتبار دەکەن و دواتر بە بەکارهێنانى کەتەر قژی گەنجەکە دەبڕن.

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتییانی ناڕازی عێراق لە دژی حكوومەتی وڵاتەكەیان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی وەكو ئاو و تەزووی كارەبا دەستیپێکردووە و چەندین شاری ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە.