ئەگەر کێشت کەمە ئەم کارانە بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر کێشت کەمە ئەم کارانە بکە

 

کەمبوونی کێش کێشەیەکە، کە چارەسەرکردنی زۆر ئاسانترە بەراورد بە دابەزاندنی کێش. پزیشکان پێیان وایە ئەو کەسانەی زۆر لاوازن و پێویستە قەڵەو ببن، دەبێت حەفتانە رێژەی کالۆرییەکەیان زیاد بکەن و کالۆریی زیاتر بە جەستەیان بگات.

لە حەفتەی یەکەمەوە لە 2000 کالۆری دەست پێ بکەن، پاشان زیاتری بکەن. پزیشکان بۆ (دویچەولە) روونی دەکەنەوە، تەنانەت لەو کاتەشدا، کە پێویستە قەڵەو ببی، دەبێ لە خواردنی زۆر چەور پارێز بکەی و خۆراکی سوورکراوە و فاست فوودەکان کەمتر بخۆی. باشترین خۆراک بۆ ئەو کەسانە ئەو خواردنانەن، کە پرۆتینیان زۆرە، هەروەها سینگی مریشک، قەل، گۆشتی کەم چەوری، ماسی و خواردنە دەریاییەکانی تر، جگە لەم خۆراکانە دەبێ سوود لەو خواردنانەش وەربگری، کە رێژەی کالۆرییان زۆرە، لەوانە، کەرە، هەنگوین، خورما و زۆر بەکارهێنانی زەیت لە خواردنەکاندا و هەروەها زێدەڕۆیی کردن لە خواردنی خۆراکی شیرین بە مەبەستی زیادکردنی کێش، کارێکی هەڵە و ناتەندروستە.

لەجیاتی ئەم کارە پێویستە ژەمەکانت بە خواردنی تەندروست زیاد بکەی. بە باوەڕی پزیشکان زیادکردنی ژەمەکان پێویستە، واتە بە خواردنی 5 ژەمی رۆژانە بەخێرایی کێشت زیاد دەکات، هەروەها پێویستە زیاتر لە 8 سەعات بخەوی و رۆژانە خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاویش لە یاد نەکەیت، چونکە هەموو ئەمانە باشترین کاریگەرییان هەیە لەسەر جەستەت، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا کێشت زیاد بکات.