عێراق بای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق بای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد کە لە مانگی رابردوو بای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار نەوتیان فرۆشتووە.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە کۆپیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، لەمانگی ڕابردوودا عێراق بای سێ ملیار و 487 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش زیاترە لە داهاتی مانگی شەش.

بە گشتی عێراق له مانگی تەممووز 85 ملیۆن و 663 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لەو بڕە دوو ملیۆن و 701 هەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان نێردراوە.

وەزارەتی نەوت ئاشکراشی کردووە، لە مانگی ڕابردوودا بەرمیلێک نەوتیان بە 40 دۆلار و 708 سەنت فرۆشتووە.

پێش هاتنی قەیرانی کۆرۆنا عێراق مانگانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەست دەکەوت.