وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخان کرا.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا".
روونیشکراوەتەوە، کە ئەو بڕە پارەیە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.