چەند پڕۆژەیەکی گرنگی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند پڕۆژەیەکی گرنگی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێ

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات کە دوای جەژن بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی لە هەڵەبجە دادەندرێ و پڕۆژەی دانانی کارگەیەکیش دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای پشووەکانی جەژن بەردی بناغەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە دادەندرێت، کە پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە، ئەوەش دەبێتە دووەم پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی، پاش ناوچەی پیشەسازی دهۆک کە 227 کارگە و 290 ساردخانە لەخۆ دەگرێ".

روونیشی کردەوە، هەر لەو ماوەیە کارگەیەکی گرنگ لە بامەڕنێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتیشی: "لە پلانی ئەو هەزار و 58 پڕۆژەیەی وەبەرهێنان، کە لە چەند مانگی ڕابردوو ڕاگەیاندرا زیاتر لە 50 پڕۆژەیان چوونەتە بواری جێبەجێکردن کە پڕۆژەی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە، هەروەها دەیان مامەڵەی تریش هەیە و ئامادەیه بۆ مۆڵەتدان".

هەروەها جەختی کردەوە، دەیانەوێت پلانێک جێبەجێبکەن کەوا پاڵنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ پێشخستنی هەموو سێکتەرەکان و بووژانەوەی ئابووری و وەبەرهێنان، گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم دەیەوێت ئابووری فرە چەشن بکات و هەلی وەبەرهێنانی زیاد کردووە و بەرنامەی باشیش بۆ ئەو مەبەستە داندراوە".