فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاران کرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاران کرانەوە

 

بەگوێرەی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١ی ٨ی ٢٠٢٠، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کرانەوەو گەشتە ئاسمانییەکان بە هاتن و چوونەوە ئەنجامدەدرێن.

وەزارەتی گواستتنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە گەشتیاران بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا(PCR) یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لەناو فڕۆکەخانە و گەشتەکانیان.

روونیشکراوەتەوە، کە بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٢٠ەوە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ گەشتیاران راگیرابوو، تەنها رێگا بە گەشتەکانی کارگۆ، فریاگوزاریی، سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو دەدرا.