پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک بۆ بنەماڵەی سمایل ئاغا (سمکۆ) دەنێرێت.

ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا تاهیرخان سمکۆ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی عەلی خانی برای کۆچکردوو کردووە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز کاک عەلی خان تاهیرخان سمایل ئاغا (سمکۆ)

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵای براتانـمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١ـی٨ـی٢٠٢٠