بەوێنە.. یەکەم فڕۆکە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. یەکەم فڕۆکە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

یەکەم فڕۆکە دوای کردنەوەی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و تیمە تەندروستییەکان پشکنین بۆ گەشتیاران دەکەن.

فڕۆکەکە ژمارەیەک سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە فڕۆکەخانەی بەغداوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تیمە پزیشکییەکان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە دەکەن، کە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکە.

دوای داخرانیان بۆ ماوەی چەند مانگێک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەمڕۆ شەممە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، کرانەوە.