نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێک لەبارەی هەڵبژاردن لە عێراق بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێک لەبارەی هەڵبژاردن لە عێراق بڵاو دەکاتەوە

نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی) راگەیەندراوێک لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازیی لە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە،، کردووە.

رۆژی هەینی 31-7-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەی، دیاری کرد.

جێنین هێنس پلاسخارت هەروەها رایەگیاندووە، ئەرکی حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراقە ”هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد و متمانەدار و گشتگیر“ ئەنجام بدەن.