ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە 11 ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە 11 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 17 ملیۆن و 712 هەزار و 217 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، ئێران، بەریتانیا، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، پاکستان،، سعودیە، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، تورکیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، عێراق، کەنەدا، قەتەر، ئەندەنوسیا، میسر، فلیپین، کازاخستان، ئیکوادۆر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 11 ملیۆن و  88 هەزار و 71 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 683 هەزار و 22 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.