سۆدە بۆ پاککردنەوەی پەڵەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆدە بۆ پاککردنەوەی پەڵەکان

 

ئەو پەڵانەی لەسەر کەل و پەلەکانی ماڵ بەتایبەت قەنەفە و فەرش و جاروبار لەسەر جلک دروست دەبن، بەپێی جۆری پەڵەکان پاککردنەوەیان ئەستەم نییە و ئاسانە.

شارەزایان لە بەشی ماڵداری ماڵپەڕی (بەیتووتە) روونی دەکەنەوە، باشترین پاککەرەوە بۆ پەڵەی قاوە، سۆدەی شیرین و ئاوە، هەروەها دەتوانی بەئاسانی پەڵەی جەوهەر بە کەمێک شیر پاک بکەیتەوە، باشترین پاککەرەوە بۆ پەڵەی سوور و پاشماوەی خوێن سرکەی سوور و خوێیە.

لەکۆتاییدا بۆ پاککردنەوی پەڵە و پاشماوەی سووراو لەسەر جلک، سوود لە کەمێک کحول وەربگرە.