لە عێراق 70 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 70 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێ هەزار و 346 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 31/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 346 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 888 کەسیش چاکبوونەتەوە، 70 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 124 هەزار و 609 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 87 هەزار و 434 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 741 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.