پوتین نێوەندگیری لەنێوان تورکیا و قوبرس دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پوتین نێوەندگیری لەنێوان تورکیا و قوبرس دەکات

سەرۆکی رووسیا نێوەندگیری لەنێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و قوبرسی یۆنانی، دەکات.

کیریاکۆس کۆشۆس، گوتەبێژی حکوومەتی قوبرسی یۆنانی رایگەیاندووە، نیکۆس ئەناستاسیادیس، سەرۆکی وڵاتەکەی، بە تەلەفۆن ماوەی 45 خولەک گفتوگۆی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، کردووە.

سەرۆکانی رووسیا و قوبرسی یۆنانی گفتوگۆیان لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و قوبرسی یۆنانی و هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، کردووە.

تورکیا بە مافی خۆی دەزانێ نەوت و گازی سروشتی لەو ناوچانە دەربهێنێت و حکوومەتی قوبرسی یۆنانیش ئەو هەوڵانەی تورکیا بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکەی هەژمار دەکات و ئەو ئاوانە بە سنووری وڵاتەکەی دەزانێت.

هەروەک کیریاکۆس کۆشۆس رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتین بەڵێنی داوە نێوەندگیری لەنێوان قوبرسی یۆنانی و تورکیادا بکات و ئاڵۆزییەکان هێور بکاتەوە.