لایەنێکی کوردی رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لایەنێکی کوردی رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات

لایەنێکی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان، رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی، واژۆ دەکات.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەیەکدا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، کۆمپانیایەکی نەوتیی وڵاتەکەی، رێککەوتنێکی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، واژۆ کردووە.

رێککەوتنەکە بۆ دەرهێنانی نەوت و پەرەپێدن بە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بەڵام ناوی کۆمپانیاکە ئاشکرا نەکراوە.

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاندووە، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە قسەی کردووە و باسی رێککەوتنەکەی کردووە.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، واژۆکردنی رێککەوتنەکە ماوەیەکی درێژی خایاندووە و ئێستا لە کاتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدان.