مەکسیک ریزبەندیی سێیەم لە ژمارەی مردووانی کۆرۆنا وەردەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەکسیک ریزبەندیی سێیەم لە ژمارەی مردووانی کۆرۆنا وەردەگرێت

مەکسیک ریزبەندیی سێیەم لە زۆریی ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا، وەردەگرێت.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا، 416 هەزار و 179 کەس لە مەکسیک تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

مەکسیک لەڕووی ژمارەی مردووان بە کۆرۆناوە، دوای ئەمریکا و بەرازیل، زۆرترین ژمارەی مردن بە پەتای کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.

ئاماری زۆرترین ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا:

- ئەمریکا، 155 هەزار و 285 کەس

- بەرازیل، 91 هەزار و 377 کەس

- مەکسیک، 46 هەزار کەس

- بەریتانیا، هەزار 45 و 999 کەس

- ئیتاڵیا، 35 هەزار و 132 کەس

- فەرەنسا، 30 هەزار و 254 کەس

- ئیسپانیا، 28 هەزار و 443 کەس

تا ئێستا 10 ملیۆن و 450 هەزار و 305 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 677 هەزار و 209 کەس گیانیان لەدەست داوە.