سەکۆیەکی مووشەکیی ئامادەکراو بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەکۆیەکی مووشەکیی ئامادەکراو بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە

سەکۆیەکی مووشەکیی ئامادەکراو بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەختی عێراق، دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ هەینی 31-7-2020، سەکۆیەکی مووشەکی لە رۆژئاوای بەغدا، دۆزراوەتەوە.

سەکۆیەکە ئامادەکراو بووە بۆ تەقاندنی مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەردەوام کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، دەکەن.