ترەمپ لە داوایەکی پێشتری پەشیمان دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ لە داوایەکی پێشتری پەشیمان دەبێتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە داوایەکی پێشتری پەشیمان دەبێتەوە و پێشبیییەک دەکات.

رۆژی پێنجشەممە 30-7-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بە دەنگدان بە پۆست ئەگەری ساختەکاریی زۆر هەیە و ئاماژەی بەوە کردبوو، کە دەکرێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دوابخرێ.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ هەینی 31-7-2020، دۆناڵد ترەمپ لەو داوایەی پەشیمان بووەتەوە و رایگەیاندووە، ”هەست دەکەم نامەوێ هەڵبژاردنەکە دوابخرێ، بەڵام پێشبینی دەکەم ساختەکاریی زۆر لە هەلبژاردنەکە بکرێت“.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە رۆژی 3-11-2020 ئەنجام بدرێ، ”زۆرترین ساختەکاری لە مێژوودا، تێدا روو دەدات“.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، وەک کاندیدی کۆماریخوازەکان بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکات و رکابەریی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتخوازەکان، دەکات.