راپۆرتێکی نوێ حوکمڕانی راستەقینەی عێراق ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راپۆرتێکی نوێ حوکمڕانی راستەقینەی عێراق ئاشکرا دەکات

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، حوکمڕانی راستەقینەی عێراق ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی عێراق و رۆڵی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بڵاو کردووەتەوە.

نووسەری راپۆرتەکە ئاماژەی بە بوونی دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتی عێراق کردووە، کە میلیشیا و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دروستیان کردووە و حوکمڕانی راستەقینەی وڵاتن.

ئەو میلیشیایانە، کە لەژێر سایەی حەشدی شەعبی کۆکراونەتەوە، هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دەستیان بەسەر دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکانی عێراقدا گرتووە و گرێبەستەکانی وەبەرهێنانیش دەدەنە ئەو کۆمپانیایانەی سەر بە خۆیانن.

رۆژنامە ئەمریکییەکە وتەی وەبەرهێنەرێکی لوبنانی وەک نموونە هێناوەتەوە، کە ناوی حوسێن لەقیس بووە و لە ساڵی 2019 گرێبەستێکی بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی تایبەت بۆ کەسایەتییە باڵاکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کردووە.

پێش دەستپێکردنی کارەکانی، کەسێک بە نوێنەرایەتیی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی پەیوەندیی بە حوسێن لەقیسەوە کردووە و پێی گوتووە، ”دەبێ کارمان لەگەڵ بکەی و نیوەی داهاتی دروستکردنی ئەو رێڕەوە بدەیە ئێمە، ئەگەرنا هەموو کەلوپەل و سامانەکەت لە بەغدا دەستی بەسەردا دەگیرێت“.

ئەو وەبەرهێنەرە بە هەڕەشەی کوشتن ناچار کراوە بۆ کۆمپانیایەکی سەر بە حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری گرێبەستەکەی بێت و هەرچەندە لایەنە عێراقییەکانی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام کەس بە دەنگییەوە نەهاتووە و دواتر عێراقی بەجێ هێشتووە.