شا سەلمان نەخۆشخانەی بەجێ هێشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شا سەلمان نەخۆشخانەی بەجێ هێشت

شای شانشینی عەرەبستانی سعودیە نەخۆشخانەی بەجێ هێشت و گەڕایەوە کۆشکەکەی.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، رۆژی پێنجشەممە 30-7-2020، باری تەندروستیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە باشتر بووە و نەخۆشخانەی بەجێ هێشتووە.

رۆژی 20-7-2020، دیوانی شاهانەی سعودیە رایگەیاند، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە ریازی پایتەختی وڵاتەکەی.

شا سەلمان لە ساڵی 1935 لە شاری ریاز لەدایک بووە و کوڕی 25ـەمی شا عەبدولعەزیز ئال سعودی دامەزرێنەری شاهانەی سعودیە و یەکەم شای ئەو وڵاتەیە.

شا سەلمان لە 2015ـەوە بووەتە شای سعودیە و پێشتریش بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ، حاکمی ناوچەی ریاز بووە.