نوێترین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی سابیر کوردستانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی سابیر کوردستانی

سابیر کوردستانی، ھونەرمەندی کورد، چەند ڕۆژێکە توشی پەتای کۆرۆنا بووە و ئێستاش ڕەوشی تەندروستی جێگیرە.

شاخەوان بەکر، کە ھاوڕێی نزیکی ئەو ھونەرمەندەیە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندروستییەتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کوردستانی چەند ڕۆژێکە لە نەخۆشخانەیە و بەردەوام ئۆکسجینی لەسەرە، ڕەوشی تەندروستی لە چەند ڕۆژی ڕابردووی باشترە و جێگیرە".

سابیر کوردستانی، یەکێکە لە ھونەرمەندە بە ئەزموونەکانی کورد، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، خەڵکی کەرکوکە، چەند ساڵێکە لە سلێمانی دەژی، بەشێک لە گۆرانیبێژە گەنجەکان گۆرانییەکانی ئەو دەڵێنەوە.