سلێمانی.. 12هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. 12هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری سیتەک لە پارێزگای سلێمانی ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دوای 10 کاتژمێر توانرا کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت و زەرەر و زیانێکی زۆریشی لێکەوتەوە.

عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئاگرێکی فراوان لە گوندی ( شارستێنە)ی سەر بە ناحیەی سیتەك هەڵگیرسا و دەبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەکە و بوونی با لە ناوچەکە نەتوانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و زیاتر تەشەنەی سەند بۆ سنووری گوندەکانی (بناویلە ، کانی گەورە، دووکانیان)".

گوتیشی: "دواتر مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ڕۆیشتن بە هانایانەوە و هەروەها بە هاوکاری خەڵکی سنوورەکە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک و قایمقامی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەك توانرا دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر کە 10 کاتژمێری خایاند کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆ بۆ 10:00 ی شەو ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".

ڕاشیگەیاند: "زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی 12000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە و هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە".