بەهۆی ئامێرە زیرەكەكانەوە 500 ملیۆن كارمەند كارەكانیان لەدەست دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی ئامێرە زیرەكەكانەوە 500 ملیۆن كارمەند كارەكانیان لەدەست دەدەن


بەپێی ئامارێكی دامەزراوەیەكی ئابووریی جیهانییەوە، ئامێرە زیرەكەكان و رۆبۆتەكان لە داهاتوودا جێگای 500 ملیۆن كارمەند دەگرنەوە.


لە ئامارێكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیدا هاتووە كە تا ساڵی 2030 نزیكەی 500 ملیۆن كارمەند لە پێنج وڵاتی جیهان بەهۆی ئامێرە زیرەكەكان و رۆبۆتەكان كارەكانیان لە دەست دەدەن.


وڵاتی چین دەبێتە یەكەمین وڵات لە جیهاندا كە زۆرترین كارمەندی بە هۆی رۆبۆتەكانەوە كارەكانیان لە دەست دەدەن، بە پێی پشبینییەكان 236 ملیۆن كارمەندی چینی كارەكانیان لە دەست دەدەن.


سەبارەت بە چوار وڵاتەكەی دیكەیش كە كۆربەندەكە ناوی هێناون، بریتیین لە وڵاتانی بریتیین (مەكسیك و هیندستان و ژاپۆن و ئەڵمانیا).