پەرلەمانتارێكی یەكێتی تووشی كۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی یەكێتی تووشی كۆرۆنا بوو


ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ڕێبوار تەها ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.


میدیاكان لە زاری ڕێبوار تەهایان گواستەوە كە خۆی و خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.


پەرلەمانتارەكەی یەكێتی كە ئەندامی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتییشە، لە پەیامێكدا بۆ ناسیاوانی رایگەیاندووە ناتوانێ لە جەژنی قورباندا هیچ كەسێك ببینێت، چونكە تووشی كۆرۆنا بووە.


جێی باسە رۆژانە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان تووشی پەتای كۆرۆنا دەبن و ژمارەیەكیش تووشبوو بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.