مه‌حمود عوسمان: ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌ له‌ عێراق نییه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مه‌حمود عوسمان: ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌ له‌ عێراق نییه‌

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق و سیاسه‌تمه‌داری كورد باس له‌ره‌وشی عێراق ده‌كات و رایدەگەیەنێت، ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌ له‌ عێراق نییە‌.

د.مه‌حمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، تا چارەسەری بنەڕەتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە سەر بە ئێرانن، نەکرێ، ”هەڵبژاردن لە عێراق هیچ بەهایەکی نییە“.

مەحمود عوسمان هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان، بە مەرجی هەڵبژاردنی بێ ساختەکاری، دانا و رایگەیاند، ئەگەر ئەو کارە نەکەن، هەڵبژاردنی پێشوەختەش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی عێراق نابێت.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە پێیوایە هەلومەرجی دروستبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش یان هەر رێکخراوێکی دیکەلە عێراق لەبارە، چونکە هیچ خزمەتگوزارییەکی وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین نەکراوە.

مەحمود عوسمان بەراوردی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و رایگەیاند، ئەو سەقامگیرییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە عێراق نییە.