پەرلەمانتارێک: هەزاران کەس لە عێراق خراونەتە گرتووخانە نهێنییەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: هەزاران کەس لە عێراق خراونەتە گرتووخانە نهێنییەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هەزاران کەس لە عێراق دەستگیرکراون و خراونەتە گرتووخانە نهێنییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  30-7-2020، محەمەد کەربولی، ئەندامی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، گرتووخانەکانی عێراق بە کەسانی ستەملێکراو، پڕ کراونەتەوە.

محەمەد کەربولی بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت، مسیتەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەی دوێنێ بۆ گرتووخانەی مەتار لە بەغدا ئەنجامی دا، تێبینیی پڕبوونی گرتووخانەکەی نەکرد؟

کەربولی بە ئاماژەکردن بە مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەناو گرتووخانەکاندا، رایگەیاندووە، ئەو زیندانییانە لەناو ژوورە ئاسنینەکان نراون کەس گوێ بەوە نادا، کە شوێنەکەیان چەند قەرەباڵغە و جێی مەترسییە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کردووە، کە چەندین گرتووخانەی نهێنیی نایاسایی لە عێراقدا هەن و هەزاران کەسی بێتاوان و ستەملێکراویان تێدا زیندانی کراوە.