كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای لوبنان بەهۆی حزبوڵڵاوە کەم دەکرێتەوە

بەهۆی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای لوبنان کەم دەکرێتەوە.

لێژنەی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیەکیان بەناوی (رووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا لە لوبنان)، پەسەند کردووە.

بەپێی پرۆژەکە، رێژەی %20ـی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای لوبنان، لە چوارچێوەی بودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020، سڕ دەکرێت و نادرێتە سوپای لوبنان.

هەروەک لە پرۆژەکەدا هاتووە، ئەگەر سوپای لوبنان ئەندامانی سەر بە حزبوڵڵای لە ریزەکانی دەرکرد، کاریگەریی حزبوڵڵای لەسەر سوپا لابرد و هەوڵی دا چەک لە حزبوڵڵا وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمریکا هاوکارییەکان بە تەواوی دەگەیەنێت سوپای لوبنان.

داڕێژەرانی پرۆژەکە مافی ئەوەیان بە سەرۆکی ئەمریکا داوە، ئەگەر بەرژەوەندیی ئەمریکا خواستی، دەتوانێ دوو مەرجەکەی یەکەم لابدات، بەڵام هەرگیز ناتوانێ مەرجی سێیەم، کە سەندنەوەی چەکە لە حزبوڵڵا، لابدرێت.

حزبوڵڵا میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبی لوبنانە و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیایە بەردەوام باس لەوە دەکات، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەک و لایەنی دارایی، پاڵپشتییان دەکات.