بەڤیدیۆ.. فێڵێکی نوێی پەنابەران بۆ گەیشتن بە بەریتانیا شکست دەهێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. فێڵێکی نوێی پەنابەران بۆ گەیشتن بە بەریتانیا شکست دەهێنێت

دوو پەنابەر فێڵێکی نوێیان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەکار هێنا، بەڵام لە گەیشتن بەو وڵاتە شکستیان هێنا.

تەمەنی هەریەک لە دوو پەنابەرەکە 16 ساڵە و خەڵکی هەردوو وڵاتی گینیا و ئەریتریان لە ئەفریقیا و لە ناوچەی کاڵاس لە باکووری فەرەنسا هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.

ئەو دوو پەنابەرە کاتێ ئۆتۆمبێلێکیان بە تابلۆی بەریتانی بینیوە، چوونەتە ناو سندوقی کەلوپەل لەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چاوەڕێ بوون خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بگەڕێتەوە بەریتانیا، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەنە ئەو وڵاتە.

ئەو خێزانەی بە ئۆتۆمبێلەکە بە گەشت لە بەریتانیاوە چوونەتە فەرەنسا، هەستیان بەوە کردووە جووڵەیەک لەناو سندوقەکەیان هەیە و کاتێ کردیانەوە، بینییان ئەو دوو پەنابەرە خۆیان تێدا حەشار داوە.

پەنابەرەکان دوای ئاشکرابوونیان، لەناو سندوقەکە هاتوونەتە خوارەوە و ترسێکی زۆریان لای خێزانە بەریتانییەکە دروست کرد و دواتر هەڵاتوون.