له‌ ڕووسیا 129 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 129 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 13 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/7/2020، له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 834 هه‌زار و 499 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 129 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 802 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 629 هه‌زار و 655 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.