له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا چوار ملیۆن و 568 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا چوار ملیۆن و 568 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى 154 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌ 30/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 568 هه‌زار و 37 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 498 هه‌زار و 343 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 153 هه‌زار و 840 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوو ملیۆن و 245 هه‌زار و 44 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.