سەرۆکی ئیسرائیل باسی تیرۆرکردنی بنیامین نەتەنیاهۆ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی ئیسرائیل باسی تیرۆرکردنی بنیامین نەتەنیاهۆ دەکات

سەرۆکی ئیسرائیل هۆشداریی لە تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، دەدات.

رەئوفین روفلین، سەرۆکی ئیسرائیل ترسی خۆی لەسەلامەتبوونی گیانی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، دەربڕیوە.

رەئوفین روفلین رەخنەی توندی لە دەزگای پۆلیس و ئەندامانی پەرلەمان (کنێست)ی وڵاتەکەی گرتووە، دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، کە توندوتیژییان لێکەوتەوە.

سەرۆکی ئیسرائیل بە سەرکۆنەکردنی هەڕەشەکردن هاندان بۆ کوشتنی بنیامین نەتەنیاهۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، داوای لە پۆلیس کردووە ئەو هەڕەشەیە بە جدی وەربگرێت.

پێشتریش هونەرمەندێکی شێوەکاری ئیسرائیلی وێنەیەکی بنیامین نەتەنیاهۆی لەسەر مێزێکی نانخواردنی پڕ لە خواردن و خواردنەوە نەخشاندبوو و میدیاکانی ئەو وڵاتە وێنەکەیان بە دوا ئێوارەژەمی نەتەنیاهۆ، ناویان بردبوو.

نەتەنیاهۆ دروستکردنی ئەو وێنەیەی بە هەڕەشەی کوشتن بۆ سەر گیانی خۆی، هەژمار کردووە.