ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 17 ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 17 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 17 ملیۆن و 140 هەزار و 119 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، ئێران، ئیسپانیا، پاکستان، کۆڵۆمبیا، سعودیە، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، عێراق، کەنەدا، قەتەر، ئەندەنوسیا، میسر، کازاخستان، فلیپین و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 10 ملیۆن و  670 هەزار و 449 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 663 هەزار و 243 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.