پسپۆڕێکی خۆراک سەبارەت بە بەکارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك هۆشداریی دەدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی خۆراک سەبارەت بە بەکارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك هۆشداریی دەدا


پسپۆڕێکی خۆراک ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك مەترسیدارە و هۆشداری دەدات هاووڵاتیان دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی.

لەشكر حمید، پسپۆڕی خۆراك، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكاردێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕن بە تایبەتی ماسی و گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت و ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالێتی نییە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری ماددەی نایلۆنی تێكەڵ دەكرێت و بە ناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت".


گوتیشێ: "به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشتلێنان به‌ فرا‌وانی به‌كارده‌هێنرێت، بەڵام شاره‌زایانی خۆراک هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ هاووڵاتیان بوه‌ستن له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم، له‌بەرئەوەی زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه"‌.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک ڕوونیشیکردەوە، كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێت و ده‌خرێته‌ نێو فڕنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به‌ توانه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێت و ئەمەش گه‌وره‌ترین مەترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.


ڕاشیگەیاند: "زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له‌ لەشدا ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به‌ خێرایی جەستەی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، هەروەها گرفتی گه‌وره‌ بۆ گورچیله‌ و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دات، بۆیە به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته‌ و لیمۆ و په‌تاته‌ و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌وینه‌وە".