پێش خەوتن خۆت ئارام بکەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەروونناسان، شارەزایانی بواری دەروون پێیان وایە هەر کات بەهۆی هۆکارێکەوە رۆژێکی باشت نەبوو و تووشی خەمۆکی و هەستی ناخۆش و دڵەڕاوکێ بوویت، هەوڵ بدە پێش خەوتن زەینت لە بیری ناخۆش پاک بکەیتەوە. پزیشکان بۆ بەشی دەروونناسیی ماڵپەڕی جیهانیی (ئێرانییەکانی بەریتانیا) روونی دەکەنەوە، کاریگەریی نەرێنی ترس و دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی نەرێنی، تەنانەت لە کاتی خەودا بەردەوامە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە جەڵدە، هەروەها هەڵوەرینی قژ و دروستبوونی چرچ و لۆچییەکان لە پێستدا بۆیە پێویستە زاڵ بێ بەسەر ناخۆشییەکاندا و بەتایبەت شەوانە لە کاتی خەوتن نەرێنی بیر نەکەیتەوە و ترس و دڵەڕاوکێت نەبێ.