نیویۆرك تایمز: دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بەسەر 150 ملیار دۆلاردا گرتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نیویۆرك تایمز: دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بەسەر 150 ملیار دۆلاردا گرتووە


ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی سیستەمی بەڕێوەبردنی عێراقی بە سیستەمی دزوجەردەكان وەسف كردووە و نووسیویەتی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە 150 ملیار دۆلاریان لەناو عێراق بۆ خۆیان بردووە.


نیویۆرك تایمز بڵاوی كردەوە كە لە بەدواداچوونێكدا بۆیان دەركەوتووە، ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێ، بەڕێوەبردنی ڕژێمێكی جەردەییە و دەسەڵاتدارەكان كە لەناو خەڵكدا ناسراون، تەنها لەناو عێراقدا دەستیان بەسەر 150 ملیار دۆلاری وڵاتەكەدا گرتووە.


رۆژنامەكە دەشڵێ دەسەڵاتدارانی عێراق لەو پارانەی لە خەزێنە دەوڵەتیان بردووە، بەلایەنی كەمەوە 10 مليار دۆلاریان لە لەندەن خستووەتە وەبەرهێنانەكانی خۆیانەوە.


ئاماژەشی بەوە داوە كە زیاتر لە 150 مليار دۆلار لەناو عێراقدا، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.


رۆژنامە ئەمریكییەكە بە ئاشكرا نووسیویەتی ئەو بەرپرسانەی داهاتی وڵاتەكە تاڵان دەكەن، لەلایەن خەڵكیەوە ناسراون، بەڵام ئاسان نییە بە بەڵگەوە تاڵانكارییەكانیان ئاشكرا بكرێت.