سەركردەیەكی عێراق: تا مووشەكباران بەردەوام بێ هەڵبژاردن لە عێراق ناكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی عێراق: تا مووشەكباران بەردەوام بێ هەڵبژاردن لە عێراق ناكرێ



ئەمڕۆ چوارشەممە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل لە عێراق رایگەیاند كە تا شەوانە لە بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق مووشەكباران بەردەوام بێت، ناتواندرێ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن لە عێراق بكرێت.


كەربولی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "لە قۆناغی ئێستادا، تەواوی بنەماكانی هەڵبژاردن دووردەستن و نایەنە جێبەجێكردن".


دەشڵێ شتێكی بێ مانایە لە بارودۆخی ئێستای ئاسایش و ناسەقامگیری شەقامی سیاسیی عێراقدا، باس لە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بكرێت.


سەركردە عێراقیەكە دووپاتی كردووەتەوە كە هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسیی مەدەنیە لە پێناو بەدیهێنانی دادوەری لەنێوان هاووڵاتییاندا، بەڵام ئێستا هیچ بنەماكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراقدا بەردەست نیە، هەڵبژاردن لە سایەی كاتیۆشاباراندا ئەنجام نادرێت.