كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/29 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و بەتایبەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ناوچە سنوورییەکان کرا.

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەو دۆخە سەختە کرد، کە عێراق و هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبن بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولای پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. گوتیشی سەرۆک وەزیران مستەفا کازیمی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕی لە چوارچێوەی دەستوور بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بن و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.