میسر.. حکوومەت باج دەخاتە سەر بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان و سێکسفرۆشی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میسر.. حکوومەت باج دەخاتە سەر بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان و سێکسفرۆشی

حکوومەتی میسر باجی دەرامەت دەخاتە سەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و سێکسفرۆشەکان.

سەعید فوئاد، سەرۆکی ئیدارەی ناوەندیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی میسر رایگەیاندووە، هەر کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر یان بازرگانیکردن بە ژنان بۆ سێکسفرۆشی دەستگیر بکرێ، باجی دەرامەتی لێوەردەگیرێ.

سەعید فوئاد هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو بازرگانانە لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دانیان بەوەدا نا، کە ماوەیەک ئەو کارەیان کردووە، باجی دەرامەتیان بۆ ئەو ماوەیە دەخرێتە سەر، چونکە ئەوان برە داهاتێکیان لەو کارەیان دەستکەوتووە.

هەرچەندە بازرگانیکردن بە ژنان بۆ سێکسفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان بەپێی یاسای میسر قەدەغەیە، بەڵام وەک ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی. ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئەگەر کابرا خۆی دان بەوەدا بنێ لە ماوەیەک ئەو کارەی کردووە، باجی ئەو ماوەیەی دەخرێتە سەر.