شای ئوردن بڕیارێک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شای ئوردن بڕیارێک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات

شای شانشینی هاشمیی ئوردن بڕیارێک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی، دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن مەرسومێکی شاهانەی دەرکردووە و تێیدا بڕیاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی، داوە.

بەپێی مەرسومەکەی شا عەبدوڵڵای دووەم، دەبێ دەستەی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا، وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، دیاری بکات.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئوردن (پەرلەمان)، لە ساڵی 1946 دامەزراوە و لە ئەنجوومەنەکانی پیران و نوێنەران پێک دێت.

ئەنجوومەنی پیران لە 65 ئەندام پێکدێت، کە شای وڵات ئەو کەسانە دیاری دەکات و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لە 130 ئەندام پێک دێت، کە بە هەڵبژاردنی گشتی، دیاری دەکرێن.

لە پەرلەمانی ئوردن، نۆ کورسی بۆ کۆتای مەسیحییەکانە، سێ کورسی بۆ کۆتای کەمەنەتەوەکانی چەرکەس و چیچاییە و 15 کورسیش وەک کۆتای ئافرەتان، دیاری کراون، کە لەڕێی هەڵبژاردنەوە دەدرێتە کاندیدەکان.