له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون


له‌‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 13 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/7/2020، له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 475 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 828 هه‌زار و 990 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌ پێنج هه‌زار و 395 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 169 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 673 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 620 هه‌زار و 333 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.