نرخی پێکوتەی دژەکۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی پێکوتەی دژەکۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

نرخی ئەو پێکوتەیەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ تووشبووانی پەتای کۆرۆنا بەرهەمی دەهێنێت، ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەی (فاینانشناڵ تایمز)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای (Pfizer) و (BioNTech ) هاوبەشە ئەڵمانییەکەی دوای دۆزینەوەی پێکوتەکە، دوو بڕ لە پێکوتەکەیان بە بڕی 39 دۆلار بە کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی، فرۆشتووە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرای کردووە، کە کۆمپانیای مۆدێرنا بە نیازە نرخی چارەسەریی کۆرۆنا بەو پێکوتەیە بە 50 تا 60 دۆلار دیاری بکات، کە پێدانی دوو بڕ بە تووشبووی کۆرۆنا، لەخۆ دەگرێت.

تا ئێستا مۆدێرنا بە فەرمی نرخی پێکوتەکەی دیاری نەکردووە، کە ناو نراوە MRNA-1273.

پێشتر کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاندبوو، کە تاقیکردنەوەکانی پێکوتەکە سەرکەوتوو بووە و تا کۆتایی ئەمساڵ دەیخەنە بازاڕەوە.