ئەڵمانیا کەشتییەکی جەنگی بۆ رێگرتن لە ناردنی چەک بۆ لیبیا دەنێریتە دەریای ناوەڕاست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەڵمانیا کەشتییەکی جەنگی بۆ رێگرتن لە ناردنی چەک بۆ لیبیا دەنێریتە دەریای ناوەڕاست

ئەڵمانیا کەشتییەکی گەورەی جەنگی بۆ رێگرتن لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لیبیا، دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست.

کەشتیی جەنگیی (هامبۆرگ)ی ئەڵمانیا، بە 250 سەربازەوە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (ئیرینی)ی سەربازیی یەکێتیی ئەوروپا، لە ناوەڕاستی مانگی 8 (مانگی داهاتوو) دەگاتە دەریای ناوەڕاست.

ئۆپەراسیۆنی ئیرینی بە بەشداریی 20 وڵاتی ئەوروپی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە رێگرتن لە ناردنی چەک بۆ لیبیا، دەستی پێکردووە.

لە لیبیا، سوپای نیشتمانی و حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و بە دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، شەڕێکی سەخت لەنێوانیاندا بەرپابووە.

حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی رەوتی ئیخوان موسلیمین لە لیبیا پێکهێنراوە و تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، کە خۆی وەک رێبەری رەوتی ئیخوان موسلیمین وێنا دەکات، بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری، هاوکاریی ئەو حکوومەتە دەکات.

سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆکایەتیی خەلیفە حەفتەر، دژایەتیی خۆی بۆ رەوتی ئیخوان موسلیمین راگەیاندووە و وڵاتانی میسر، سعودیە و ئیمارات، کە رەوتی ئیخوان موسلیمینیان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، پاڵپشتی دەکەن.